News & Events - Photos
زانكۆی سلێمانی و دەزگای مرۆیی مام یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنیان ئیمزاکرد
ئەمڕۆ 28-2-2021، زانكۆی سلێمانی و دەزگای مرۆیی مام، یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنیان ئیمزاكرد. دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە مەراسیمێكدا زانكۆی سلێمانی، كۆلێجی زانستە سروشتییەكانی لە قەزای چوارتا كردەوە، هەمان كات بە ئامادەبوونی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و فهلاح سەڵاح لێپرسراوی دەزگای مرۆیی مام، زانكۆی سلێمانی و دەزگای مرۆیی مام یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنیان ئیمزاكرد. ئەم یاداشتنامە لێكتێگەیشتنەی نێوان زانكۆی سلێمانی و دەزگای مرۆیی مام، بۆ زیاتر پتەوكردنی پەیوەندیی نێوان هەردوولاو پێكەوە كاركردنە لە پێناو خزمەتكردنی زیاتری زانكۆو خوێندكارانی زانكۆ. |
لە رێورەسمێكدا كۆلێجی زانستە سروشتییەكان-ی سەربە زانكۆی سلێمانی لە قەزای چوارتا كرایەوە
ئەمڕۆ 28-2-2021، بە ئامادەبوونی د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان و د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. ڕەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و چەندین مامۆستای زانكۆ و بەپرسی حزبی و حكومی لە ریورەسمێكی شایستەدا كۆلێجی زانستە سروشتییەكان-ی سەربە زانكۆی سلێمانی لە قەزای چوارتا كرایەوە . بەڕێز دکتۆرە ژیان صلاح رمزی ڕاگری کۆلیجی پەرستاریی لە مەراسیمی کردنەوەی کۆلیجی ناوبراو ئامادەبوو، وە پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتنی پێ ڕاگەیاندن. |
سەردانی خوێندکارانی کۆلیج بۆ شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە بەیاوەریی مامۆستایەکی کۆلیجی پەرستاریی
بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی کۆلیژ لە زنجیرە چالاکیەکی تایبەتدا گروپی پەرستارانی بوێر ژمارەیان (۷۲) خویندکارە قۆناغی سێ و قۆناغی چوار لەماوەی هەفتەیەکدا بە پێنج گروپ لە رۆژانی (۲۱،۲۲،۲۳،۲٤،۲٥/۲)سەردانی شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە یان کرد بەسەرپەرشتی بەریز مامۆستا دیمەن احمد بە هاوکاری سەرۆکی پەرستاران بەرێز ئاودێرعبدالرحمان و پەرستاری زانکۆیی (یادگار) ، لە ماوەی سەردانەکەدا گروپیک لە خویندکارەکان بە نوینەری خویندکارانی کۆلیچ سەردانی بەریز پرۆفیسۆر ئەنوەر شێخەی کرد و چەپکە گوڵی سوپاسگوزاریان پێشکەش بە بەرێزی کرد خویندکاران ئاشنا بوون بە کاری پەرستاری لە نەخۆشخانەی ناوبراو و لەلایەن کۆمەلیک پەرستاری بە توانا رۆژانە بابەتی زانستی یانپێشکەشکرا |
خەڵاتی ڕێزلێنانی نوێنەرایەتی خوێندکاران بەخشرایە خوێندکاران و مامۆستایانی کۆلیجی پەرستاریی
لە ڕیوڕەسمێکدا نوێنەرایەتی خوێندکارانی کۆلیجی پەرستاریی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە ژمارەیەک خوێندکار و سەرۆک بەش و بڕیاردەر و مامۆستای کۆلیجی پەرستاریی. خوێندکارە سەرکەوتووەکانی کۆلێج خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێبەخشرا لەپای هەوڵ و لێهاتوییان لە وانەکانیان، لەهەمان کاتتدا ڕێزلێنان بەخشرایە سەرۆک بەش و ژمارەیەک لە مامۆستایان بۆ دڵسۆزیی و ماندووبونیان لە پێگەیاندنی خوێندکاران دا. |
College of Nursing arranged NG tube and Folly catheter Workshop at SMART Medical
Another two workshops were arranged for SMART Medical Tower. The workshop arranged by College of Nursing - University of Sulaimani as follows: Title of the workshop: NG Tube Location: Smart hospital Date: 6/2/2021 Time: 8-9 am Presenter: 1. AL. Ghazi Hassan Mohammed 2. AL. Yousif Yahya Hassan Title of the workshop: Folly catheter Location: Smart hospital Date: 6/2/2021 Time: 9-10 am Presenter: 1. AL. Ghazi Hassan Mohammed 2. AL. Yousif Yahya Hassan This is done according to the scientific and academic relations between SMART Medical tower and College of Nursing. |
A master thesis was presented at College of Nursing
A master thesis was presented by a postgraduate student ( Amani Fadhil Abbas) entitled ( Epidemiological study of ovarian cancer among women attending Hiwa hospital in Sulaimania city ). the thesis was supervised by Assist professor, Dr. Hadeel Abdulellala. Assistant professor Dr. Zhian Salah Ramzi, the dean of College of Nursing was assigned as the chairman of the discussion committee. After scientific discussion, the thesis is accepted by the discussion committee. |
A workshop by Assist Professor Dr. Heshw Sleman
The workshop is done successfully in College of Nursing - University of Sulaimani By the end of the workshop, participants have received the certificate of participation. This is to announce to you that, a workshop will be presented at College of Nursing, University of Sulaimani - Old Campus on Tuesday, 23. 02. 2021. Title of the workshop: Regulations and instructions for Publications and Journals used for Scientific Promotion Presenter: Assist Professor, Dr. Heshw Sleman Date: 23.02.2021 Starting time: 08:45 am Venue: Colleg of Nursing, seminar hall Agenda: Workshop Outlines
|
College of Nursing arranged four workshop at SMART Medical Tower
Title of the workshop: Infant CPR Location: Smart hospital Date: 4/2/2021 Time: 8-9 am Presenter: 1. AL. Yousif Yahya Hassan 2. AL. Ghazi Hassan Mohammed Title of the workshop: Adult CPR Location: Smart hospital Date: 4/2/2021 Time: 9 -10 am Presenter: 1. AL. Ghazi Hassan Mohammed 2. AL. Yousif Yahya Hassan This is done according to the scientific and academic relations between SMART Medical tower and College of Nursing. |
زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی سەرجەم زانكۆ تایبەت و حكومیەكان بۆ ساڵی 2021 یەكەمە لە ھەموو بوارەكاندا
بە پێی نوێترین زانیاری پێگەیی ئیسپانی ( وێبۆمێتریک) كە تایبەتە بە هەڵسەنگاندنی ئاستی زانكۆكان لە هەموو جیهانداو بەپێی ئەو ریزبەندییە نوێیەی كە لە ساڵی 2021 دا بڵاویكردوەتەوە، زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان لە پلەی یەكەمدایەو بە باشترین زانكۆ دانراوە لە هەموو بوارەكاندا، هەروەها هەربەپێی ئەو ریزبەندییە نوێیەی " Webometrics" زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانكۆكانی عیراق لە پلەی نۆیەمدایە، لەسەر ئاستی جیهانیش لە پلەی( 2 هەزارو 706) دایە، ئەمەش بۆ ئەو هەوڵ و ماندوبوونە زۆرەی سەرۆكایەتی زانكۆ و مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی لە سەرجەم كۆلێژەكان دەگەڕێتەوە لەپێناو بەرەو پێشبردنی ئاستی زانستی و ئەكادیمی لە هەرێمی كوردستاندا لەرێگەی ئەنجامدانی توێژینەوەی بەهێزو كاریگەر، كە كاریگەری لەسەر رەوتی زانستی و ئەكادیمی هەبووە لەسەر ئاستی عیراق و جیهانیشدا، كە ئەمە جێگەی دڵخۆشییە، زانكۆی سلێمانی وەك زانكۆی "دایك" هەمیشە لە بەرەو پێشچوون و بەدەستهێنانی پلەی بەرزدایە، لەسەر ئاستی عیراق و جیهانیش. هەمان كات هەربەم بۆنەیەوە سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران دەكەن كە سەرەڕای ئەو قەیرانە داراییە سەختەو ئەو بارودۆخە نا هەمووارەی لە ماوەی رابردودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە هاتە ئاراوە، بە لێبڕاوانە و بێ وچان هەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی و ئەكادیمی زانكۆكەیان و هیواش دەخوازن زانكۆی سلێمانی بەردەوام بێت لە بەرەوپێشچوون و بەدەستهێنانی پلەی بەرزتر لەسەر ئاستی عیراق و جیهان، هیواخوازیشین كە بۆ ساڵانی داهاتوو لەو ئاستە بەرزەی ئێستای بەرەو پێشتر بچێت. |