بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆرە ژیان صلاح رمزی ڕاگری کۆلیجی پەرستاریی لەگەڵ خوێندکارانی خوێندنی باڵا ی دکتۆرا کۆبوەوە بە بەشداری لێپرسراوی یەکەی خوێندنی باڵا پ.ی دکتۆر محمد رشید امین و نوێنەری خوێندکارانی خوێندنی باڵا کە ژمارەیان ١٦ خوێندکارە. لە کۆبوونەوەکەدا ڕێنمایی پێویست پێشکەش بە خوێندکاران کرا سەبارەت بە نووسینی ئارتیکڵەکانی ناو وانەکانیان وە شێوازی ڕۆژانی تاقیکردنەوەکانی میدتێرم کە هاوكات وانەکان و سیمینارەکانیان بەردەوام ئەبێت. هەرلە میانی کۆبوونەوەکە ڕاگری کۆلیج و لێپرسراوی یەکەی خوێندنی باڵا گوێبیستی کێشە و پێشنیارەکانی خوێندکاران بوون بۆ باشتر بەڕێوەچوونی خوێندنی باڵا لە کۆلیجی پەرستاریی. |