بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان زانکۆی سلێمانی توانی ماددەی ڤی تی ئێم ئاماده‌ بكات کە لەپشکنینی توشبوانی کۆرۆنادا بەکاردێت

posted Mar 27, 2020, 11:19 AM by Omar Hussein Shareef Salih

بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان زانکۆی سلێمانی وەک یەکەم زانکۆ توانی ماددەی ڤی تی ئێم  ئاماده‌ بكات کە لەپشکنینی توشبوانی 

کۆرۆنادا بەکاردێت.

ئەمڕۆ 27 ی مارسی 2020 سەرۆکی زانکۆی سلێمانی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر رەزا حەسەن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند:کە ئەوان وەک زانکۆی سلێمانی خۆیان بەخۆشحاڵ دەزانن کە توانییان بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ماددەی ڤی تی ئێم  ئاماده‌ بکەن ،کە ماددەیەک بۆ پارێزگاری کردنی ئەو سامپڵانەی لەنەخۆشەکان وەردەگیرێت بەکاردێت.

سەرۆکی زانکۆی سلێمانی باسی لەوەش کرد کە بەهەوڵی مامۆستا بەڕێزەکانی زانکۆی سلێمانی توانرا نزیکەی 1500 سامپڵ کە بۆ 1500 نەخۆش بەکاردێت ڕادەستی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بکەن، وتیشی ئەو سامپڵانە لەسەر ستانداردی جیهانی ئاماده‌ كراون.

هەر لەو کۆنگرە ڕۆژنامەنوسیەدا سەرۆکی زانکۆی سلێمانی وتی وەک زانکۆی سلێمانی لەهەوڵداین بۆ دروستکردنی مەوادی پاکەرەوە کە ئەویش بە هاوکاری و هەماهەنگی ڕێکخراوی مرۆیی مام ئەنجامی دەدەین.

دکتۆر سەباح هەورامی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی هەموو ئەو هەوڵانەی زانکۆی سلێمانی بەرز نرخاند و ووتی زۆر سوپاسی زانکۆی سلێمانی و دەزگای مرۆیی مام دەکەین کە هەستاون بە دروستکردنی ئە و ماددەیە کە لەچەند ڕۆژی ڕابردودا بەهۆی کەمی ماددەکەوە کێشەیەکی زۆرمان هەبوو،کە نەک هەر ئێمە بەڵکو لەجیهانیشدا بەهۆی نەبوونیەوە ئەزمەیەکی زۆری لەسەرە، وتیشی له‌ ئێستادا ئێمە سودێکی زۆری لێدەبینین.



Comments