کۆلیجی پەرستاریی سەردانی شاری پزیشکی ئەنوەر شێخەی کرد

posted Apr 11, 2021, 7:42 AM by Omar Hussein Shareef Salih   [ updated Apr 12, 2021, 12:46 AM ]
بە سەرپەرشتی بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆرە ژیان صلاح رمزی ڕاگری کۆلیجی پەرستاریی و گروپێک لە مامۆستایانی کۆلیج سەردانی شاری پزیشکی ئەنوەر شێخەیانکرد. سەرەتا بەرێز دکتۆرە ژیان صلاح ڕاگری کۆلیج پەیامی پیرۆزبایی گەیاندە بەرپرسانی نەخۆشخانەکە بەبۆنەی دامەزراندنییەوە. لەمیانی سەردانەکەدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندی زانستیی و ئەکادیمی هەردوولاکرا، بەجۆرێک لە داهاتوودا ڕێککەوتننامەی لیکتێگەیشتن لە بوارەجیاجیاکاندا واژۆبکرێت بۆ زیادکردنی هەماهەنگی لەنیوان کۆلیجی پەرستاریی و شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە. هەر لەسەردانەکەدا مامۆستایانی کۆلیجی پەرستاریی ئاشناکران بە جۆر و کوالیتی سەرجەم خزمەتگوزارییە تەندرووستییەکانی نەخۆشخانەکە وە داوا لە کۆلیجی پەرستاریی کرا کە ڕۆڵی هەبێت لە بەرەوپێشبردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان لەڕێگەی پێگەیاندنی پەرستاری لێهاتووی ئەکادیمی لەسەرجەم بوارەکاندا. 



Comments