کۆلیجی پەرستاری زانکۆی سلێمانی یادی ڕۆژی جیهانی پەرستاریی بەرز ڕاگرت

posted May 15, 2018, 2:38 PM by Omar Hussein Shareef Salih   [ updated May 16, 2018, 1:37 PM ]


بەسەرپەرشتی بەڕێز پ.ی دوکتۆرە ژیان سەڵاح ڕەمزی ڕاگری کۆلێجی پەرستاری و پاش زیاتر لە هەفتەیەک ئامادەسازی، لە لایەن لیژنەی ئامادەکاری، لە مەراسیمێکی شایستەدا کۆلیجی پەرستاری زانکۆی سلێمانی یادی ڕۆژی جیهانی پەرستاریی کردەوە. یادی ڕۆژی جیهانی پەرستاریی لە ٥/۱۲ ی هەموو ساڵێک لە سەرانسەری جیهان بەرز ڕائەگیرێت. هەر بەوبۆنەیەوە، ئەمساڵ کۆلێجی پەرستاری مەراسیمێکی جیاوازی سازکرد. یادەکە لە بخچەی کەمپی کۆن ی زانکۆ لە ڕۆژی ۲۰۱۸/٥/۱٥ بەڕێوەچوو کە تیایدا بەڕێزان شاناز ابراهیم احمد و پ.ی دوکتۆر ڕەزا حسن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ئامادە بوون. میوانان لە سەرجەم کۆلێج و زانکۆ و نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەندە تەندروستییەکان بانگهێشتکرابوون. 
هەر لەویادەدا، کۆمەڵێک چالاکی جیاواز لە بواری هونەری و تەندروستی دا پێشکەشکران. ئەوەی شایەنی باسە ئەم یادە بە هەماهەنگی مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلێج دەرفەتێک بوو بۆزیاتر ئاشناکردنی ڕۆڵ و پێگەی پەرستاران لەکۆمەڵگەدا.
لەکۆتایی یادەکە، میوانانی بەرێزڕئاڕاستەکران بۆ کۆمەڵێک دێسکی پێشکەشکردنی ڕێنمایی و خزمەتگوزاری تەندروستی.


Comments