کۆڵیجی پەرستاری دوو ۆرکشۆپ سازدەکات

posted Jun 8, 2018, 3:54 AM by Omar Hussein Shareef Salih

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ۷/۸/۲۰۱۸ لەکۆلێجی پەرستاریی دوو ۆرکشۆپ سازدرا، کەتیایدا مامۆستایانی کۆلیجەکەو مامۆستای کۆلیجی ڤێرتنەری ئامادەی بوون. ۆرکشۆپی یەکەم سەبارەت بە هەگبەی زانستیی مامۆستاو بەئەلیکترۆنیکردنی هەگبەی مامۆستابوو. ئەم ۆرکشۆپە لەلایەن لیژنەی زانستخوازی بەردەوام بەڕێوەچوو کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە  د.بەهار نەسرەڕین  و  مامۆستا  لارا ڕەشید،  مامۆستا بانوو ئازاد   وە مامۆستا یوسف یحیا .
 ئەوەی شایانی باسە، پاش سێکشنی تیۆری مامۆستایان بەشێوەی پراکتیک ڕاهێنانیان پێکرا لەسەر چۆنییەتی ئامادەکردنی هەگبەی زانستی


ۆرکشۆپی دووهەم هەمان ڕۆژ و لەلایەن مامۆستا  عمرحسین  لەکۆلیجی پەرستاری بەڕێوەچوو، کەتیایدا چۆنییەتی ئامادەکردنی پڕۆفایلیی مامۆستای زانکۆ
 پێشکەشکرا. هەرلە ۆرکشۆپەکەدا، جەخت لەسەرئەوەکرایەوە کە پێویستە هەرمامۆستایەک پڕۆفایلێکی تایبەت بەخۆی لە واڵی سایتی کۆلیجی پەرستاری هەبێت.مامۆستایان بەشێوەی تیۆری و پراکتیک ئامادەکران بۆئەو مەبەستە


Comments