لەکۆلیجی پەرستاریی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ دەستیپێکرد

posted Jun 6, 2022, 8:41 AM by Omar Hussein Shareef Salih
ئەمڕۆ دووشەممە بەرواری ٦/٦/٢٠٢٢ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ دەستیپێکرد. بەسەرپەرشتی بەڕێزپ.ی. دکتۆرە ژیان صلاح رمزی ڕاگری کۆلیجی پەرستاریی زانکۆی سلێمانی و ئامادەکاری لیژنەی تاقیکردنەوەکانی کۆلیجمان، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم و هاوکات کۆتایی ساڵی خوێندنی ئەکادیمی ٢٠٢١-٢٠٢٢ دەستیپێکرد. پاشئەوەی خوێندکاران سەرجەم ڕێنمایی و ڕێوشوێنەکانی تاقیکردنەوەی کۆتاییان پێدرا، دەستکرا بەتاقیکردنەوەکان. بۆ ئەومەبەستە سوپاسی هەماهەنگی سەرجەم ماۆستایانی کۆلیجمان ئەکەین بۆ هەوڵ و ئامادەبوونیان بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە. 



Comments