ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ١٦/١/٢٠٢١ بە سەرپەرشتیی بەڕێز پ.ی. دکتۆرە ژیان صلاح رمزی ڕاگری کۆلیجی پەرستاریی، دەسپێکی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی یەکەم بەڕێوەچوو. تاقیکردنەوەکانی کۆتایی یەکەم وەرزی ساڵی ئەکادیمیی ٢٠٢٠-٢٠٢١بۆ هەردوو قۆناغی ٣ و ٤ دەستیپێکردووە بەشێوازێک ڕەچاوی خۆپارێزییە تەندرووستییەکان و دووری کۆمەڵایەتیی تیادا کراوە بەمەبەستی پاراستنی تەندروستیی و سەلامەتیی خوێندکاران و مامۆستایان. |