News & Events‎ > ‎

مەراسیمی ڕێزلێنانی بەڕێز د.عەتییە کریم محمد لەلایەن مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە

posted Nov 20, 2017, 5:57 AM by Omar Hussein Shareef Salih   [ updated Nov 29, 2017, 3:41 AM ]

لە کۆلێژی پەرستاری مەراسیمێکی تایبەت بە ڕێزلێنان بۆ پ.ی د.عەتییە کریم ڕاگری کۆلێژی پەرستاری بەڕێوەچوو. ڕێزلێنانەکە لەپای خزمەت و ئەرک و ماندووبوونی بەڕێزیان بوو کە بۆماوەی هەشت ساڵ وەک ڕاگری کۆلێژ بەردەوام کاریکردووە بۆ برەودان بە بواری پەرستاریی و کۆلێژی پەرستاری. 
لە مەراسیمەکەدا، مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژ بەگشتی دەستخۆشیانکرد لەهەموو خزمەتەکانی بەڕێزیان. سەرەڕای ئەمەش نوێنەرانی خوێندکارانی سەرجەم قۆناغەکانی کۆلێژی پەرستاریی، سوپاس و پێزانینی خۆیان گەیاندە بەڕێز د.عەتییە کریم. شایەنی باسە بەڕێز د.عەتییە وەک ڕاگریی کۆلێژی پەرستاری لە ماوەی هەشت ساڵ دا بەوپەڕی دڵسۆزی و لەخۆبردووییەوە کاریکردووە بۆ باشترکردنی ڕەوشی خوێندن ی بەرایی و خوێندنی باڵا لە کۆلێژەکەدا. هاوکات کەسێکی سەرکەوتووبووە 
.لەسەرجەم کاروبارە ئیدارییەکاندا. بۆیە دووبارە دەستخۆشی و سوپاس لەبەڕێزیان ئەکەین، هیوادارین هەمووکات سەربەرزوو سەرکەوتووبێت.



Comments