ڕێنمایی ھەڵسەنگاندنی خوێندکار

posted Jun 7, 2020, 3:28 AM by Omar Hussein Shareef Salih   [ updated Jun 7, 2020, 12:09 PM ]

ئەنجومەنى کۆلێجى پەرستاری

زانکۆى سلێمانى

 (نەخشە بڕیار)

 

     ئەنجومەنى کۆلێجى پەرستاری لە زانکۆى سلێمانى تایبەت بە ڕێنماییەکانى هەڵسەنگاندنى کۆتایی بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٩-٢٠٢٠)  ژمارە (١٨) لە ڕێکەوتى (٣١/٥/٢٠٢٠)، هاتوو لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى – ژمارە (٨)ى نائاسایی لە ڕێکەوتى (٢٦/٥/٢٠٢٠)، بەم شێوەیەى لاى خوارەوە نەخشە بڕیارى خۆی دا:

 

خوێندکارانی خۆشەویست ئاگاداردەکەینەوە، بۆ وەرگرتنی هەر زانیارییەک پێویستە چاودێریی پەیجی کۆلێج یان بەشەکانیان ( کلاسەکانی گۆگڵ تایبەت بە ووانەکانیان) بکەن و زانیاریی رەسمی لەو سەرچاوانەوە وەربگرن، بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرس دەبن لە وەرگرتنی زانیاریی ناڕاست.

1- پێویستە خوێندکاران،  ئیمەیڵی زانکۆیان (تایبەت بە خوێندکار کە بۆی دروست کراوە و لەلایەن بەشەکانەوە بۆیان نێردراوە) ئەکتیڤ بکەن و ئاگاداری ئەو خشتەی هەڵسەنگاندنە بن کە لەلایەن بەشەکانیانەوە بۆیان ڕاگەیەنراوە، تا لەکاتی خۆیدا بتوانن داواکاریی هەڵسەنگاندنی وانەکانیان وەربگرن و کاتیان بە فیڕۆ نەڕوات.

2- دەبێت خوێندکاران پابەندی ئەو کاتانە  بن کە بۆیان دیاری  کراوە بۆ گەڕاندنەوەی وەڵامی هەڵسەنگاندن و ڕاپۆرتەکان، بەپێچەوانەوە وەڵامەکە وەرناگیرێت و خوێندکار بە کەوتوو دادەنرێت.

3- ئەو نمرانەی کە خوێندکار بەدەستی هێناوە لە تاقیکردنەوە "تیۆری یان پراکتیکی" یان کویز یان هەر کۆششێکی تر لە کاتی وەرگرتنی وانەکان لە ناو کەمپەس یان بە ئەلەکترۆنی، بۆی ئەژمار دەکرێت و ڕادەگەیەنرێت لە پەیجی فەرمی بەشەکانیان ( کلاسەکانی گۆگڵ تایبەت بەو ووانەیە ) و دو ڕۆژ مۆڵەتیان هەیە بۆ تانە گرتن.

4- وەڵامی هەڵسەنگاندنەکان و ڕاپۆرتەکان پێویستە بە بێ دانانی هیچ هێما و ئیشارەتێک کە داواکراو نەبێت بگەڕێنرێتەوە بۆ ئەو ئیمەیڵەی ( کەلەلایەن بەشەکانەوە بۆ خوێندکاران نێردراوە بۆ ئەم مەبەستە) لێوەی هاتووە نەک ئیمەیڵی مامۆستای وانەکە، بەپێچەوانەوە وەڵامەکە وەرناگیرێت و خوێندکار بە کەوتوو دادەنرێت.

5-  پێویستە سەرجەم ڕاپۆرتەکان بە کۆمپیوتەر نوسرا بێت و بە فۆرماتی PDF  بنێرێت بۆ لیژنەی تاقیکردنەوەکان لەڕێگەی ئە و ئیمەڵەی کە نێردراوە بۆ خوێندکاران و لە هەموو گۆگڵ کلاسەکانیشدا دادەنرێت

6- وەڵامی هەر ڕاپۆرت و هەڵسەنگاندنێک لە یەک بچێت تا ڕادەیەکی زۆر لە دەقی نووسینەکەدا کە "مامۆستای وانەکە ڕێژەکە دیاری دەکات" دوور دەخرێتەوە و ئەژمار ناکرێت و خوێندکاریش هیچ نمرەیەک وەرناگرێت لەو وانەیە و بە کەوتوو دادەنرێت.

7- خوێندکارانی قۆناغی چوارەم پێویستە تا ئێستا هەموو توێژینەوەکانی دەرچون تەواو کرابێت و پێشکەشی بەشەکان کرابێت ، ئەگەر هەر خوێندکارێک تەواوی نەکردبێت پێویستە تا ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ٨ / ٦ / ٢٠٢٠ بە ئیمەیڵ بینێرێت بۆ سەرپەرشتیارەکەی بۆ ئەوەی پێشکەشی بەشەکەی بکات،  بە پێچەوانەوە دوای ئەو بەروارە هیچ توێژینەویەک وەرناگیرێت و خوێندکار بە کەوتوو هەژمار دەکرێت

8- ئەو خوێندکارانەی وانەی عبوریان هەیە و ئەو خوێندکارانەی  لە 100% تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن، هەڵسەنگاندنیان لەسەر 100 دەبێت. ئەو خوێندکارانە دەبێت دڵنیا بن لە ئێستاوە کە ئیمەیڵەکانیان بدەن بە سەرۆکایەتی بەشەکانیان بەمەبەستی ناردنی زانیاری هەڵسەنگاندن و ڕاپۆرتەکان.

٩. ئەو خوێندکارانەی وانەی بارکراوون بە ووانەیەک یان زیاتر (تحمیلیان هەیە) و دەوامیان کردوە مامەڵەی خوێندکارانی هاوپۆلەکانیان لەگەڵ دەکرێت و بەشدار دەبن لە ڕاپۆرت کردن ، بەشە زانستیەکان ئەم بڕگەیە ڕێکدەخەن.

بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم ( پرۆسێسی بۆڵۆنیا):

   ١- سەرجەم وانەکانی سێمیستەری دووەم دوادەخرێت بۆ سەرەتای ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١  وە یان ساڵانی دواتر  و ھیچ ھەڵسەنگاندنی بۆ ناکرێت  و ەئەو  چەند ووانەیەی کە بە ئەلکترونی خوێندراون بۆیان ھەژمار دەکرێت و سەرەتای ساڵی خوێندنی  داهاتوو  سێمیستەرەکە تەواو دەکەن، ئەم بابەتە ڕێنمایی بۆ دەردەچێت.

٢- ھەڵسەنگاندن بە شێوەی ڕاپۆرت یان شێوازی تر تەنھا بۆ سێمیستەری یەکەمە و ئەو خوێندکارانە دەگرێتەوە کە نمرەکانیان لە نێوان «٤٠-٤٩ »    ئەو خوێندکارانەی کەمتریان ھەیە دەکەونە خوولی دووەم

تێبینى: ئەم نەخشەبڕیارە بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان، تەنها بۆ ساڵى خوێندنى

(٢٠١٩-٢٠٢٠) بۆ مەبەستى تەواوکرنى خوێندن جێبەجێ دەکرێت.

Comments