شاندێکی زانکۆی پزیشکی تاران سەردانی کۆلێجی پەرستاریی کرد لەسەردانێکی ۳ ڕۆژەدا، شاندێکی زانکۆی پزیشکی تاران سەردانی کۆلێجی پەرستاریی زانکۆی سلێمانیانکرد کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان، پ.ی، د. محمد علی چراغی سەرۆکی سکوڵی پەرستاریی زانکۆی پزیشکی تاران وە پ.د. نیکبەخت یاریدەدەری سەرۆکی سکووڵ و د.زیبا تەغیزادە، سەرۆکی بەشی مامنی پ.د.فاتیمە ڤەسیغر سەرۆکی ئینستیتیوتی لێکۆڵینەوەی زانستی وە وەفدی هاوڕێیان. لەمیانی مانەوەیان بە پڕۆگرامێکی ڕێکخراوو تایبەت چەند سیمینار و کۆبوونەوەیەکیان ڕێکخست. کەتیایدا ڕاگرایەتی و مامۆستایانی هەردوو زانکۆ دید و ڕەشی کۆلێجەکانیان تاووتوێکرد پاشان سەردانی سەرجەم بەش و تاقیگەکانی کۆلێجی پەرستارییانکرد. هەردوو کۆڵێج سەردانی مەیدانییان ڕێکخست بۆ نەخۆشخانەکانی وەک ن.مناڵبوون و ن.شار. لەگەڵ بەڕێوەبەرو ستافی نەخۆشخانەکان کۆبوونەوە، بۆزیاتر ئاشنابوون بە ڕەوشی پەرستاریی لەزانکۆو شاری سلێمانی . لە کۆتاڕۆژی سەردانەکەیاندا شاندی زانکۆی پزیشکی تاران و کۆلێجی پەرستاریی زانکۆی سلێمانی ڕێککەوتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد، کەتییایدا پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی هەردوولا تەوەری سەرەکی بوو |