ئەمڕۆ١٧/١/٢٠٢١ لەمیانی سەردانێکیاندا، پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان سوپاس و پێزانینی بەخشییە بەڕێز پ.ی. دکتۆرە ژیان صلاح رمزی ڕاگری کۆلیجی پەرستاریی. ئەمەش لەپای ئەوهاکاریی و هەماهەنگیەی کۆلیجی پەرستاریی و ڕاگراییەتی کۆلیج بۆ پەیمانگەی ناوبراو. شایەنی باسە ساڵانە کۆلیجی پەرستاریی هەماهەنگی لەگەڵ پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان ئەکات بە دابینکردنی مامۆستا ی پسپۆڕییە پەرستارییەکان بەتایبەت بۆ بەشی پەرستاریی پەیمانگەکە. سەرەڕای ئەمانەش هەردوولا هەماهەنگن لە کاروو چالاکییە ئەکادیمییەکان کە ساڵآنە بەڕێوە دەچێت. |