بە سەرپەرشتی بەڕێز پ.ی. د.ژیان سەڵاح ڕەمزی، ڕاگری کۆلیجی پەرستاری، ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ۱۰/۰٦/۲۰۱۸ تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی کۆتایی ساڵ دەستیپێکرد. پاش ئامادەکاریی تەواوی تاقیکردنەوەکان لەلایەن لیژنەی تاقیکردنەوەکان ی کۆلیج تاقیکردنەوەکان دەستیپێکرد . هەمان ڕۆژ بەبۆنەی دەستپێکی تاقیکردنەوەکان وبەمەبەستی لەنزیکەوە بەئاگابوونی ڕەوشی خۆێندکاران و ئەزموونەکان بەڕێز ڕاگری کۆلیج سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی کرد |
