زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی سەرجەم زانكۆ تایبەت و حكومیەكان بۆ ساڵی 2021 یەكەمە لە ھەموو بوارەكاندا

posted Jan 28, 2021, 11:46 AM by Omar Hussein Shareef Salih   [ updated Jan 28, 2021, 11:52 AM ]

بە پێی نوێترین زانیاری پێگەیی ئیسپانی ( وێبۆمێتریک) كە تایبەتە بە هەڵسەنگاندنی ئاستی زانكۆكان لە هەموو جیهانداو بەپێی ئەو ریزبەندییە نوێیەی كە لە ساڵی 2021 دا بڵاویكردوەتەوە، زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان لە پلەی یەكەمدایەو بە باشترین زانكۆ دانراوە لە هەموو بوارەكاندا، هەروەها هەربەپێی ئەو ریزبەندییە نوێیەی " Webometrics" زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانكۆكانی عیراق لە پلەی نۆیەمدایە، لەسەر ئاستی جیهانیش لە پلەی( 2 هەزارو 706) دایە، ئەمەش بۆ ئەو هەوڵ و ماندوبوونە زۆرەی سەرۆكایەتی زانكۆ و مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی لە سەرجەم كۆلێژەكان دەگەڕێتەوە لەپێناو بەرەو پێشبردنی ئاستی زانستی و ئەكادیمی لە هەرێمی كوردستاندا لەرێگەی ئەنجامدانی توێژینەوەی بەهێزو كاریگەر، كە كاریگەری لەسەر رەوتی زانستی و ئەكادیمی هەبووە لەسەر ئاستی عیراق و جیهانیشدا، كە ئەمە جێگەی دڵخۆشییە، زانكۆی سلێمانی وەك زانكۆی "دایك" هەمیشە لە بەرەو پێشچوون و بەدەستهێنانی پلەی بەرزدایە، لەسەر ئاستی عیراق و جیهانیش. 

 هەمان كات هەربەم بۆنەیەوە سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران دەكەن كە سەرەڕای ئەو قەیرانە داراییە سەختەو ئەو بارودۆخە نا هەمووارەی لە ماوەی رابردودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە هاتە ئاراوە، بە لێبڕاوانە و بێ وچان هەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی و ئەكادیمی زانكۆكەیان و هیواش دەخوازن زانكۆی سلێمانی بەردەوام بێت لە بەرەوپێشچوون و بەدەستهێنانی پلەی بەرزتر لەسەر ئاستی عیراق و جیهان،
هیواخوازیشین كە بۆ ساڵانی داهاتوو لەو ئاستە بەرزەی ئێستای بەرەو پێشتر بچێت.
 
 
Comments