لە مەراسیمێکی تایبەت بە ساڵیادی ڕۆژی جیهانی پەرستاران کۆلێژی پەرستاری زانکۆی سلێمانی ئەم یادەی بەرز ڕاگرت

Date:

13 May 2024

لە مەراسیمێکی تایبەت بە ساڵیادی ڕۆژی جیهانی پەرستاران کۆلێژی پەرستاری زانکۆی سلێمانی ئەم یادەی بەرز ڕاگرت

ڕۆژی ١٢/٥/٢٠٢٤ لە هۆڵی کۆنگرێسی زانکۆی دایک بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆر دكتۆر كۆسار محەمەد عەلی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی‌ و د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی‌ و د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی‌ وپ.ی.د محمد رشید امین ڕاگری کۆلێژی پەرستاری و ژمارەیەكی بەرچاو لە بەرپرسانی حكومی‌ و حزبی و بە ئامەدەبوونی سەندیکای کارمەندان ی تەندروستی و بەڕێوبەرایەتی تەندروستی بە سپۆنسەری نەخۆشخانەی  بێست لایڤ یادی ڕۆژی جیهانی پەرستاران بەڕێوەچوو

ڕاگری كۆلێژی پەرستاری پ.ی.د.محەمەد ئەمین ڕەشید لە وتارێكدا باسی لە پیشەی پەرستاری كرد و بە پیشەیەكی گەورە و دڵسۆز وەسفیكرد بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی، هەروەك داوای دەستەبەركردنی مافی پەرستارانی لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد.

لە بەشێکی دیکەی مەراسیمەکەدا کۆمەڵێک چالاکی لەلایەن کۆلێژی پەرستاری پێشکەشکرا، چالاکیەکان پێک هاتبوون لە وتەی پیرۆزبای و ئامادەکردنی کورتە فلیمێک لە لایەن کۆلێژە وە لەسەر رۆڵی پەرستار و خوێنەوەی هۆنراوە لەلایەن خوێنکار ئەسما حسێن، پاشان نمایشی کاری زانستی خوێنکاران وچەند بروشورو پۆستەر ێکی زانستی خرانە پێشچاوی ئامادەبووان

 

In a special ceremony for the anniversary of the world nurse’s day، the nursing college of Sulaymaniyah University held this memorial

On May 12، 2024، in the congress hall of the Mother University، with the presence of Professor Dr. Kosar Muhammad Ali the head of Sulaymaniyah University، Dr. Haval Abu Bakr the governor of Sulaymaniyah  And Dr. Sabah Hawrami the general director of sulaymaniyah health, And Asst.Prof.Dr. Mohammad Rashid Amin dean of nursing college، and a significant number of government and party officials with the presence of the health workers syndicate and the health directorate sponsored by The Best life Hospital، the international day of nursing was held

Asst.Prof.Dr. Mohammad Rashid Amin, dean of nursing college described the nursing profession as a great and loyal profession for humanitarian service، as well as demanding the right of nurses to be granted to the relevant parties.

In the other part of the ceremony، a series of activities were presented by the Nursing College، which included congratulatory speeches and the preparation of a short film by the college on the role of nurse and poetry reading by the student Asma Hussein، then the performance of the student’s scientific work and some scientific brochures and posters were presented to the audience.

Latest News

envelopephone-handsetmap-markerchevron-downchevron-right linkedin facebook pinterest youtube rss twitter instagram facebook-blank rss-blank linkedin-blank pinterest youtube twitter instagram