On behalf of the Dean of the College of Nursing, we extend our warm congratulations to (Asst. Prof. Dr. Awai Ghazi Abdul Karim) and (Mr. Masood Abubakar Mohammed) on their election as exemplary teachers and employees of our college for the academic year 2023-2024. We wish them more success in the future.
بە ناوی ڕاگرایەتی کۆلێژی پەرستارییەوە پیرۆز باییەکی گەرم لە بەڕێزان (پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆرە ئاوای غازی عبدالکریم ) و بەڕێز کاک (مسعود ابوبکر محمد ) ناسراو بە ئامانج شارباژێڕی ئەکەین بە بۆنەی هەڵبژاردنیان وەک مامۆستا و فەرمانبەری نمونەی لەکۆلێژەکەمان بۆ ساڵی خوێندنی 2023 – 2024 هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ ئەخوازین و نمونەیان زۆر بێت
On Tuesday, February 25, 2025, in the presence of the Dean of the College (Asst.Porf. Dr. Muhammad Rashid Amin) and the Vice Dean of the College (Dr. Lana Abdul Hamid Noori), a large number of teachers and employees of the college were presented with honorary awards and bouquets of flowers of thanks and appreciation to the Administrative Director of the College (Salahaddin Khalid Rasool) and the employee (Kawan Jalal Aziz) on the occasion of their retirement.
At the beginning of the ceremony، the Dean of the College on behalf of all the academic staff and administration of the college thanked and appreciated both of them for their efforts over the years in serving the college and managing their duties with sincerity and efficiency.
Then the ceremony ended with a bouquet of flowers and awards.
لە ڕێکەوتی ٢٥/٢/٢٠٢٥ ڕۆژی سێ شەممە ، بە ئامادە بوونی بەڕێزان ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.د. محمد رشید امین ) و یایدەدەری ڕاگر (د. لانە عبدالحمید نوری) ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژ خەڵاتی ڕێزلێنان و چەپکە گوڵی سوپاس و پێزانین بەخشرا بە بەڕێزان بەڕێوبەری کارگێڕی کۆلێژ (صلاح الدین خالد رسول ) و فەرمانبەر (کاوان جلال عزیز ) بە بۆنەی خانەنشین بوونیان
لە دەستپێکی ڕێوڕەسمەکەدا بەڕێز ڕاگری کۆلێژ بەناوی سەرجەم ستافی ئەکادیمی و کارگێڕی کۆلێژەوە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی هەردوو بەڕێزیان کرد لە پای ئەو ئەرک و ماندووبونەی چەند ساڵەیان لە خزمەت کردنی کۆلێژ و بەڕێوەبردنی ئەرکەکانیان بە دڵسۆزی و کارامەیی
سوپاسی فەرمانبەر بەڕێز کاک ئامانج شارباژێڕی ئەکەین بۆ بەڕێوەبردنی مەراسیمەکەو ووتە جوانەکانی
پاشان کۆبونەوەکە بە پێشکەشکردنی چەپکە گوڵ و خەڵاتی ڕێزلێنان کۆتایی هات
The University of Sulaimani, in cooperation with the German Justice Foundation, opened a course for 22 students, in which 6 students from the College of Nursing participated.
The University of Sulaimani recently completed a valuable course entitled “Critical Thinking and the Introduction of Scientific Work” in partnership with the German Justice Foundation. The course aimed to help students develop skills critical to their academic and professional lives, with 22 students participating.
In the presence of Dr. Sherwan Hama Saleh، Assistant of the President of the university for Student Affairs and Dr. Ala Barzinji، Director of the Center for Job Development at Sulaimani University، the participation certificate was distributed to the students.
Of these students, six were in the College of Nursing 3rd stage, demonstrating the continued efforts of our department’s students to improve critical thinking among future nurses to achieve the best patient service outcomes.
The course focused on two main areas: critical thinking and research methods.
In the first part, students were taught how to use critical thinking in different situations by Asst.L. Stam kamel , Director of the University’s Pedagogy Center. This skill is very important not only for education but also for informed decisions in health care.
The second part of the course discusses research methods. The students were taught by Dr. Aristo Nasser, the director of the university ranking, how to plan and conduct research and how to communicate their findings effectively. This information will be very important for future research projects.
Overall, the course was a huge success, providing students with valuable tools for their academic and career journeys.
زانکۆی سلێمانی بەهاوکاری ڕێکخراوی دادی ئەڵمانی خولێکی بۆ ٢٢ خوێندکار کردەوە کە ٦ خوێندکاری کۆلێژی پەرستاری قۆناغی ٣ تیایدا بەژداربوون
زانکۆی سلێمانی لەم دواییانەدا خولێکی بەنرخی بە ناوی “بیرکردنەوەی ڕەخنەیی و ناساندنی کاری زانستی” تەواو کرد، بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی دادی ئەڵمانی. ئەم خولە ئامانجی یارمەتیدانی قوتابیان بوو بۆ پەرەپێدانی کارامەیی گرنگ بۆ ژیانی ئەکادیمی و پیشەیی خۆیان، کە ٢٢ خوێندکار بەشداربوون
، بە ئامادەبوونی (د.شیروان حەمەساڵح) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و (د.ئاڵا بەرزنجی)، بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی هەلی کار لە زانکۆی سلێمانی، بڕوانامەی بەشداربوون بەسەر خوێندکاراندا دابەشکرا
لە نێو ئەم خوێندکارانەدا، شەشیان لە کۆلێژی پەرستاری قۆناغی ٣ بوون، ئەمەش هەوڵی بەردەوامی خوێندکارانی بەشەکەمان نیشان دەدات بۆ باشترکردنی بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە لەنێو پەرستارانی داهاتوودا، بۆ گەیشتن بە باشترین دەرئەنجامی خزماتکردنی نەخۆش
خولەکە تیشکی خستە سەر دوو بوارى سەرەکی: تواناى بیرکردنەوەى ڕەخنەگرانە و شێوازەکانى توێژینەوە
لە بەشی یەکەمدا فێرخوازەکان لە لایەن (م.ستەم کامیل) بەڕێوەبەری سەنتەری پێداگۆجی زانکۆ فێرکران کە چۆن بیرکردنەوەیەکی ڕەخنەگرانە لە بارودۆخە جیاوازەکاندا بەکار بهێنن. ئەم لێهاتووییە نەک تەنها بۆ خوێندن بەڵکو بۆ بڕیاردانی ئاگادارانە لە چاودێری تەندروستیدا زۆر گرنگە
بەشی دووەمی خولەکە شێوازەکانی توێژینەوەی خستەڕوو. فێرخوازەکان لە لایەن (د.ئەرستۆ ناسر) بەڕێوەبەری ڕانکینی زانکۆ فێرکران کە چۆن پلان دابنێن و توێژینەوە ئەنجام بدەن و چۆن دۆزینەوەکانیان بە شێوەیەکی کاریگەرانە باس بکەن. ئەم زانیارییە بۆ پڕۆژە توێژینەوەکانی داهاتوویان زۆر گرنگ دەبێت
بە گشتی خولەکە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا، ئامرازی بەنرخی بۆ خوێندکاران دابینکرد بۆ گەشتە ئەکادیمییەکان و پیشەکانیان