With Hope We Fight Against Cancer
In collaboration with Bright Technical and Vocational Institute, the College of Nursing arranged a special symposium entitled “With Hope We Fight Against Cancer” on 20th February 2024.
The symposium was attended by a number of lecturers from the University of Sulaimani, cancer specialists, health syndicates and organizations members, and students. It is noteworthy that various significant topics on cancer awareness and fighting plans were discussed.
As one of the panelists, Dr Dilan Qadir a specialized lecturer in Adult Nursing in the College of Nursing at the University of Sulaimani presented a topic on “Cancer and Fighting Plan” and supported her arguments with certain relevant data from Hiwa Hospital. Similarly, her colleague Dr Dimen Saeed, a specialized lecturer in Breast Cancer and Adult Nursing presented her topic about “Raising Cancer Awareness” and generally talked about early cancer screening.
…بەهیواوە دژی شێرپەنجە دەجەنگین
لە ڕێکەوتی ٢٠/٢/٢٠٢٤ کۆلێژی پەرستاری زانکۆی سلێمانی بەهاوبەشی لەگەڵ پەیمانگای تەکنیکی و پیشەی برایت، سیمپۆزیۆمێکی تایبەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە لە ژێر ناونیشانی “بەهیواوە دژی شێرپەنجە دەجەنگین” ڕێکخست
سیمپۆزیۆمەکە بە بەشداری ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی و پسپۆرانی بواری نەخۆشییەکانی شێرپەنجە و سەندیکا و ڕێکخراوە تەندرووستییەکان و فێرخوازان بەڕێوەچوو، تیایدا چەندین بابەتی گرنگ لە بواری هۆشیاریی و پلانی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە تاووتوێکرا
بەڕێز د. دیلان جمال قادر مامۆستا لەکۆلێجی پەرستاری زانکۆی سلێمانی و دکتۆرا لە پەرستاری پێگەیشتوان بەشداربوو وەک یەکێک لە پەنێلستەکان بابەتێکی پێشکەش کرد بەناونیشانی ( شێرپەنجەو پلانی بەرەنگاربوونەوە ) و باسی نەخۆشیەکەو چەن داتایەکی نەۆشخانەی هیواو چۆنیەتی خۆپارێزی کرد وەهەروەها بەڕێز د. دیمەن احمد سعید مامۆستا لەکۆلێجی پەرستاری زانکۆی سلێمانی و دکتۆرا لە شێرپەنجە مەمک پەرستاری پێگەیشتووان بابەتێکی پێشکەش کرد بەناونیشانی (هۆشیاری دەربارەی نەخۆشی شێرپەنچە) و بەشێوەیەکی گشتی باسی پشکنینی پێشوەختەوە هۆشیاری گشتی کرد
لە مەراسیمێکی تایبەت بە ساڵیادی ڕۆژی جیهانی پەرستاران کۆلێژی پەرستاری زانکۆی سلێمانی ئەم یادەی بەرز ڕاگرت
ڕۆژی ١٢/٥/٢٠٢٤ لە هۆڵی کۆنگرێسی زانکۆی دایک بە ئامادەبوونی پرۆفیسۆر دكتۆر كۆسار محەمەد عەلی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی وپ.ی.د محمد رشید امین ڕاگری کۆلێژی پەرستاری و ژمارەیەكی بەرچاو لە بەرپرسانی حكومی و حزبی و بە ئامەدەبوونی سەندیکای کارمەندان ی تەندروستی و بەڕێوبەرایەتی تەندروستی بە سپۆنسەری نەخۆشخانەی بێست لایڤ یادی ڕۆژی جیهانی پەرستاران بەڕێوەچوو
ڕاگری كۆلێژی پەرستاری پ.ی.د.محەمەد ئەمین ڕەشید لە وتارێكدا باسی لە پیشەی پەرستاری كرد و بە پیشەیەكی گەورە و دڵسۆز وەسفیكرد بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی، هەروەك داوای دەستەبەركردنی مافی پەرستارانی لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد.
لە بەشێکی دیکەی مەراسیمەکەدا کۆمەڵێک چالاکی لەلایەن کۆلێژی پەرستاری پێشکەشکرا، چالاکیەکان پێک هاتبوون لە وتەی پیرۆزبای و ئامادەکردنی کورتە فلیمێک لە لایەن کۆلێژە وە لەسەر رۆڵی پەرستار و خوێنەوەی هۆنراوە لەلایەن خوێنکار ئەسما حسێن، پاشان نمایشی کاری زانستی خوێنکاران وچەند بروشورو پۆستەر ێکی زانستی خرانە پێشچاوی ئامادەبووان
In a special ceremony for the anniversary of the world nurse’s day، the nursing college of Sulaymaniyah University held this memorial
On May 12، 2024، in the congress hall of the Mother University، with the presence of Professor Dr. Kosar Muhammad Ali the head of Sulaymaniyah University، Dr. Haval Abu Bakr the governor of Sulaymaniyah And Dr. Sabah Hawrami the general director of sulaymaniyah health, And Asst.Prof.Dr. Mohammad Rashid Amin dean of nursing college، and a significant number of government and party officials with the presence of the health workers syndicate and the health directorate sponsored by The Best life Hospital، the international day of nursing was held
Asst.Prof.Dr. Mohammad Rashid Amin, dean of nursing college described the nursing profession as a great and loyal profession for humanitarian service، as well as demanding the right of nurses to be granted to the relevant parties.
In the other part of the ceremony، a series of activities were presented by the Nursing College، which included congratulatory speeches and the preparation of a short film by the college on the role of nurse and poetry reading by the student Asma Hussein، then the performance of the student’s scientific work and some scientific brochures and posters were presented to the audience.
A seminar was presented at the college of nursing University of Sulaimani. The academic staff at the college were participated which was about Immunity and Immunization.
It was presented by Dr. Omar H Shareef the head of Basic Sciences department on Thursday, May 9, 2024.
By the end of the seminar a scientific discussion were offered by the participants.
سیمینارێک لەکۆلێجی زانکۆی پەرستاریی سلێمانی پێشکەشکرا ،ستافی ئەکادیمی لە کۆلێژەکە بەشدارییان تێدا کرد و سیمینارەکە دەربارەی بەرگری و کوتان بوو
سیمینارەکە لە لایەن دکتۆر عومەر حسین شریف، سەرۆکی بەشی بنەما زانستییەکان لە ڕۆژی پێنجشەممە، ۹ی ئایاری ۲۰۲٤ پێشکەش کرا
له کۆتایی سیمیناره که له لایه ن به شداربوانی سیمیناره که وه گفتوگۆیه کی زانستی پێشکه شکرا
Eat healthy, live healthy
In the morning of May 6 2024 in the conference hall of the Bright Institute، the joint panel of the University of sulaimani Faculty of Nursing with the Technical and Vocational Institute of Bright was held under the slogan “Eat healthy، live healthy.”
The panel consisted of three main themes، related to individual health، in which the first topic was devoted to discussing the relationship between age and healthy eating، the second discussed the relationship between food and exercise، and the third discussed the relationship between food and body development، in which the experts involved scientifically presented the hidden aspects of the topics.
Panel participants:
1- Asst.Prof.Dr. Karzan Omar Qadir / professor at Sulaymaniyah University.
2- Mr. Zarin Salar/ Sports coach.
3-Asst.Prof.Dr. Cheeman Salih Kakabra/ Teacher at The University of Sulaimani.
4-Hema Aso / Panel Manager
At the end of the panel، Dr. Jawahar Jalal، dean of the Bright Institute، and Asst.Prof.Dr. Awaei Ghazi، the vice dean of the Nursing College \University of Sulaymaniyah، presented the honorable awards to the participating panelist.
دروست بخۆ، تەندروست بژی
سەرلەبەیانی ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٥/٦ لەهۆڵی کۆنفرانسی پەیمانگەی برایت،پانێڵی هاوبەشی کۆلێجی پەستاری زانکۆی سلێمانی لەگەڵ پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی برایت لەژێر دروشمی (دروست بخۆ، تەندروست بژی) بەڕێوەچوو.
پانێڵەکە لە سێ تەوەری سەرەکی پێکهاتبوو، کە پەیوەستبوون بە تەندروستی تاکەوە، کە تیایدا تەوەری یەکەم تەرخانکرابوو بۆ قسەکردن لەسەر پەیوەندی نێوان (تەمەن و خواردنی دروست)، لە تەوەری دووەمدا پەیوەندی نێوان (خۆراک و وەرزش) گفتوگۆی لەبارەوە کرا، تەوەری سێیەمیش قسەکردنبوو لەسەر پەیوەندی نێوان (خواردن و گەشەی لەشەوە)، کە تیایدا شارەزایان و پسپۆڕانی بەشداربوو بەشێوەیەکی زانستی دیوە شاراوەکانی بابەتەکانیان خستەڕوو.
:بەشداربووانی پانێڵ
١- پ.ی.د. کارزان عمر قادر/ مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی
٢- بەڕێز زرنگ سالار/ ڕاهێنەری وەرزشی
٣- پ.ی.د. چیمەن صالح کاکەبرا/ مامۆستا لەزانکۆی سلێمانی کۆلێجی پەرستاری
٤- م. هێما ئاسۆ/ بەڕێوبەری پانێڵ
لەکۆتایی پانێڵەکەدا لەلایەن بەڕێزان (د. جەوهەر جلال) ڕاگری پەیمانگەی بڕایت و بەڕێز (پ.ی.د ئاوایی غازی) یاریدەدەری ڕاگری کۆلێجی پەرستاری زانکۆی سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش بە پانێڵستە بەڕێزەکانی بەشداربوو کرا